٢٤ شوبات ٢٠٢٦ - ١٠:٤٨
Source: Mehrnews
کۆپاپۆرەکانی ئەمریکا لە نزیکی ئاوەکانی ئێران؛ هەڕەشەی ڕاستەقینە یان گەمەی دیپلۆماتیک؟

لە حاڵێکدا کە هەندێک مێدیا جموجوڵی دەریایی کۆپاپۆرە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە وەکوو پێشەکی شەڕ لێک دەدەنەوە، شرۆڤەکان نیشانی دەدات ئەو ناردنانە ئاسایی و بۆ کاریگەری لەسەر دانوستانە ئەتۆمیەکانە.

 گرووپی سیاسەت: لە جەرگەی دانوستانە هەستیار و پڕ لە ئاڵۆزیە ئەتۆمیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، هێزی دەریایی ئەمریکا بە ناردنی کۆپاپۆری فڕۆکەبەری پێشکەوتووی یوو ئێس ئێس جرالد ئار. فۆرد بۆ ناوچەکە ، هاوکات دوو کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەر لە نزیکی کەنداوی فارس و دەریای عومانی ئامادە کردووە؛ شێوە چنینێک کە بێ وێنە وەسف دەکرێت و تاران نەک وەکوو دیاردەیەکی ئاسایی سەربازی، بەڵکوو ئەوپەڕی گوشاری دیپلۆماتیک و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی وەسفی دەکات.
ڕاستیی تەکنیکی، ڕووتین یان هەڵکەوتە؟
هێزی دەریایی ئەمریکا بە پێی دکتۆرینی ستراتیژی خۆی، لانیکەم شەش کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەری خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. هەر کۆپاپۆڕێک بریتیە لە چەند پاپۆڕی فڕۆکەبەری سەرەکی، چەندین پاپۆڕشکێن و مووشەک هاوێژ، ژێر دەریایی ئەتۆمی و پاپۆڕی پشتیوانی لۆجیستیکی و ڕاسپاردەی 4 بۆ 8 مانگە لە ناوچە جیاجیاکنی جیهان جێبەجێ دەکات.

لایەنی سیمبولیک: گوشاری دەروونی یان ئامادەیی ڕاستەقینە؟
کۆپاپۆرە فڕۆکەبەرەکانی ئەمریکا سەرتر لە ئامێری ڕەزمی، نمانەی هێزی جیهانی واشنتۆن دێنە ئەژمار. ناردنی هاوکات دوو پاپۆڕ پەیامێکی ڕوون بۆ بەرگری و تۆکمە کردنەوەی کارتی گوشار لە مێزی دانوستان دەنێرێت. هەر ئەو جۆرە کە تارمپ ئەو هێزانەی ئارمادا ناو لێناوە ئەوە وەکوو کارتی گوشار بۆ خێرا کردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەسف دەکات.

هاوکات لەگەڵ ئەوە هەندێک لە شرۆڤەکاران ئاماژە دەدەنە سەر بەربەستەکان، بۆ نموونە: ماندوویەتی کادیری کۆپاپۆڕی فۆرد لە 240 ڕاسپاردەیان بووە.


کاردانەوەی ئێران: ئامادەیی برگری هاوکات لەگەڵ جەخت لەسەر دیپلۆماسی

بەرپرسانی ئێران لە وەڵام بە ئەو جموجوڵانە، هەڵوێستی ڕوون و دووفاقەیان گرتووەتە بەر:
محەمەد ڕەزا عارف، جێگری سەرۆک کۆمار: ستراتیژی ئێمە لەسەر دەسپێنەکردنی شەڕە، بەڵام ئەگەر بسەپێت، ئەوە دوژمن نییە کە کۆتاییەکەی دیاری دەکات.

سەرلشکەر مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان: شەڕ لەگەڵ ئێران وانەیەکی قووڵ دەداتە ترامپ.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران: دیپلۆماسی لە ژێر گوشار و هەڕەشەی سەربازی سەرناکەوێت.

سەرلەشکەر حاتەمی، فەرماندەی گشتی ئەرتەش: بۆ وەڵام یەکلایی بە هەر جۆرە ئاژاوەیەک ئامادەین و بە وردی دوژمن چاوەدێری دەکەین.

سەردار ئەسەدی: هێنانی کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەر لە ناوچەکە، بۆ بانگەشەیە.

هۆکارەکانی پەشیمان کردنەوەی دوژمن لە شەڕی قورس

شرۆڤەکارانی پێیان وایە چەندین هۆکار دەبنە لەمپەر لە سەر پێکدادانی بەربڵاو:
تێچووی قورسی ئابووری و سەربازی بۆ ئەمریکا
توانی قەرەبوو کردنەوەی ئێران بۆ هێرش لەسەر بنکە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە
کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی جیهانی وزە و نیگەرانی هاوپەیمانانی واشنتۆن لەوانە ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی
ئەزموونی تاڵی شەڕی درێژخایەنی ئەم دواییەی ئرمریکا

Your Comment

You are replying to: .
captcha